چاویارنیوز _ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتیدا لە پەرلەمانی تورکیا، گوتارێکی پێشکەش کرد و وتی “ناتانیاهۆ لە تاوانی جینۆسایددا زۆر پێش هیتلەری زاڵم کەوتووە. ھیوادارین چارەنووسیان وەک یەک نەبێت”.
ڕایگەیاند: بەهێندەی ئەوانەی پشتیوانی لە خۆبەزلزانی ئیسرائیل دەکەن، ئەوانەشی بێدەنگن پرشی خوێنی ئەو هاووڵاتیە مەدەنی، کۆرپە و منداڵانەیان بەرکەوتووە کە کوژراون”.
سەرکۆمار ئەردۆغان تیشکی خستە سەر گرژیی و پێکدادانەکانی ئێران و ئیسرائیل و ڕاشیگەیاند: بەرگریی ئێران لەخۆی لە بەرامبەر ئەم چەتەگەرییەی ئیسرائیل و ئەم تیرۆری دەوڵەتە، زۆر سروشتیی و ڕەوا و مافێکی یاساییە”.
سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان، سەرکۆمار ئەردۆغان وتی “لە پێناو وەستاندنی ئەم دەستدرێژییە نامرۆڤانەیەی دژ بە غەززە، سووریا، لوبنان، یەمەن و ئێرانی دراوسێمان دەکرێت، هەر چیەک لە دەستمان بێت ئەنجامی دەدەین”.
گوتیشی: “لە نزیکەوە چاودێری هێرشە تیرۆریستییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەین. هەموو دامەزراوەکانمان لە ئامادەباشیدان لە بارەی ئەگەری کاریگەریی ئەم هێرشانە لەسەر تورکیا. با گەلەکەمان دڵنیا بێت لەوەی کە حکوومەتەکەیان تا کۆتایی لەگەڵ بەرژەوەندیی و ئارامیی و یەکگرتوویی و ئاسایشی تورکیایە”.
No Comment! Be the first one.