چاویارنیوز _ بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز، لە کۆبوونەوەی پاریسدا، دیمەشق ئیعازی هێرشکردنەسەر هێزەکانی هەسەدەی لە ئیسرائیل و ئەمریکا وەرگرتووە. ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش بەمجۆرەبووە:
یەکەم: شاندی سوریا لە پاریس بە ئیسرائیلییەکانیان ڕاگەیاندووە کە هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی (هەسەدە) و ئیسرائیلیش بێدەنگی هەڵبژاردووە.
دووەم: ئەمریکا لە ڕێگەی تورکیاوە بە دیمەشقی ڕاگەیاندووە کە “لارییان نییە لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی”، بەڵام دەبێت هاووڵاتیانی مەدەنی کورد پارێزراو بن.
سێیەم: هاوکات واشنتۆن هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێ دەکات ئەگەر هێزەکانی سوریا ئاگربەست پێشێل بکەن و مەدەنییەکان بکەنە ئامانج.
No Comment! Be the first one.