چاویارنیوز _ جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی رۆژئاوای کوردستان بەبانگهێشتکردنی رەسمیی گەیشتوونەتە ئەڵمانیا و ئامانجی سەردانەکەیشیان بۆ بەشداریکردنە لە کۆڕبەندی ئاسایشیی میونشن، کە یەکێکە لە گرنگترین کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان تایبەت بە سیاسەتی ئاسایش.
بەپێی زانیاریی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئەم بانگهێشتە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پێگەی رۆژئاوای کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئاسایشیشدا چەند دیدارێک ئەنجامدەدەن.
نوێنەری رۆژئاوای کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندی ئاسایشی میونشن دەکات
میدیاکان بڵاویانکردەوە، نوێنەری رۆژئاوای کوردستان، بەشداردەبێت لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن کە بۆ ئاسایشی جیهانی دەبەسترێت.
No Comment! Be the first one.