چاویارنیوز _ یەهودا بێن یوسف سەرۆکی رەوەندیی جوولەكە کوردەكان پرۆژە یاسایەکمان پێشکەش بە کنێست (پەرلەمان) کردووە بۆ یارمەتیدانی کورد لە رۆژئاڤای کوردستان، لەو رێگەیەوە دەمانەوێت ئیسرائیل هەنگاوێک بنێت بۆ راگرتنی جینۆساید دژی کورد.
وتیشی: ئامیت هالیڤی پەرلەمانتار پرۆژەکەی پێشکەشی کنێست کردووە، ئیستا لە تاوتوێکردندایەو پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بخرێتە دەنگدانەوە.
هاوسۆزیی فراوان بۆ کورد دروستبووە
سەرۆکی رەوەندیی جوولەكە کوردەكان لە ئیسرائیل دەڵێت: هاوسۆزییەکی فراوان بۆ کورد لە ناو جووەکاندا هەیە و لۆبییان دەستیپێکردووە بۆ ڕازیکردنی حکومەتی نەتانیاهۆ.
No Comment! Be the first one.