چاویارنیوز _ ئاخین نوجان فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب، دەڵێت: هێزەکانمان بەتەواوی ئامادەن و لە تواناماندا هەیە بەرگری لە دانیشتووانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بکەن، بەڵام ئێمە لەگەڵ ئاشتیین و هەوڵی شەڕنادەین و دەمانەوێت دۆخەکە هێوربکەینەوە و سەقامگیریی بچەسپێنین.
ئاژانسی (هاوار نیوز) لێدوانەکەی ئاخین نوجان_ی بڵاوکردۆتەوەو ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا فەرمان دراوەتە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ کە وەڵامدانەوەی گروپە چەكدارەكانی سەربە دیمەشق رابگرن.
هێزەکانی شێخ مەقسود: بەهەموو جۆرێک توانای بەرگریمان هەیە
فەرماندەی ئاسایشی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ڕایگەیاند: هێزەکانمان توانای ئەوەی هەیە زۆر بەباشی بەرگریی بكەین، بەڵام لەئێستادا داوامانکردووە وەڵامدانەوەی گروپە چەكدارەكانی دیمەشق رابگرن.
No Comment! Be the first one.