چاویارنیوز _ دەزگایەکی راگەیاندنی ئەمریکی زانیاری گرنگ لەبارەی داهاتی هەرێمی کوردستان ئاشکردەکات و دەڵێت: ساڵی رابردوو هەرێم بەشی ١٢ مووچە داهاتی هەبووە، کە بەشێکی سەرەکیی پشتی بە داهاتی فرۆشتنی نەوت بەستووە.
كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی لە راپۆرتێكی ڤیدیۆییدا بڵاویكردەوە، هەرێمی كوردستان لە ساڵی رابردوودا 12 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە كە 87%ی ئەو داهاتە لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستكەوتووە و بە پلەی یەکەم پشتی بە نەوت بەستووە.
بەپێی هەواڵی میدیاکە، لەدوای بڕیاری راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە، زیانی زیاتر لە 20 ملیار دۆلاری هەبووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، حکومەت بەردەوام رەتیدەکاتەوە نەوت بە قاچاخ بفرۆشێت.
میدیای ئەمریکی:
هەرێم بەشی ١٢ مووچە داهاتی هەبووە
لەدوای بڕیاری راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە، زیانی زیاتر لە 20 ملیار دۆلاری هەبووە.

No Comment! Be the first one.