چاویارنیوز _ لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئەبو عومەر ئیدلیبی فەرماندەی هێزەکانی باکووری دیموکرات لە هێزەکانی سووریای دیموکرات هەموو ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە چوونی کاروانێکی سەربازیی تورکیا دەکەن بۆ ناو خاکی رۆژئاوای کوردستان، وتیشی: تاوەکو ئەم ساتە، هیچ پێشهاتێکی مەیدانیی مەترسیدار نییە.
ئەبو عومەر ئیدلیبی دەڵێت: نە هاتنەناوەوەی راستەوخۆی هێزەکانی تورکیا بۆ منبج و نە هێزی پشتیوانیی نائاسایی لە دێرەزوور یان سەرێکانی، نەهاتۆتەناو خاکی ڕۆژئاوای کوردستانەوە. تائێستا دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندە و هێزەکانیشمان ئەرکی ئاسایی خۆیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری جێبەجێ دەکەن.
سەرەڕای ناردنی هێزی تورکیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، چەندین سەرچاوەی سوریا بڵاویانکردەوە، دەسەڵاتی دیمەشق دەستیکردووە بە ناردنی هێزی پشتیوانیی سەربازیی نوێ بۆ سنووری دێرەزوور و سوپای تورکیاش هێزی بۆ عەفرین، سەرێ کانی و منبج ناردووە.
هەسەدە: هیچ هێزێک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان نەنێردراوە
دوای ئەوەی چەند میدیایەکی سوریا بڵاویانکردەوە، کاروانێکی سەربازی تورکیا چوونەتەناو خاکی سوریاوە، دواتر (هەسەدە) ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە.
No Comment! Be the first one.