چاویارنیوز _ میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ گروپە چەکدارەکانی سوریا لە ناوچەی (تل بەراک) کە دەکەوێتە 42 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی (حەسەکە)، کشاونەتەوە و هێزەکانی (هەسەدە) چوونە شوێنەکانیان، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەدایە کە لە نێوان هەسەدە و دیمەشقدا ئیمزا کراوە.
رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریا و هەسەدە، لە 29ی مانگی رابردوودا ئیمزاکرا، بەپێی خاڵەکانی ئەو رێککەوتنە هەسەدە گەڕاوەتەوە چەند ناوچەیەکی حەسەکە.
هەنگاوێکیتر لە رێککەوتنی هەسەدەو دیمەشق جێبەجێکرا
یەکێکیتر لە خاڵەکانی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی دیمەشق کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
No Comment! Be the first one.