چاویارنیوز _ لە ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی توركیا کە وەڵامە بۆ وەڵامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، دەڵێت: هەندێك لایەنی دیاریی عێراقی لێدوانهكهی هاكان فیدانی لەسەر ئەمنیی عێراق شێواندووە و ئەو مەبەستی تری هەبووە، باس لەوەشدەکات، تورکیا ئامادەی پشتیوانییە بۆ یەکپارچەیی خاک و سەروەری عێراق.
لەو بارەیەوە، ئۆنگۆ کێچلی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا، رایگەیاندووە قسەکانی فیدان لە CNN TÜRK سەبارەت بە عێراق، وتی: بەشێکی لێدوانەکەی لەلایەن هەندێک دەزگای راگەیاندن لە عێراق شوێنراوە و دەستکاریکراوە، ئێمە ئامانجمان ئەوەیە نزیکایەتیمان لەگەڵ عێراق لەهەموو بوارەکاندا بەتایبەت تیرۆرو ئاسایش، بپارێزین.
باسی لەوەشکردووە، شێواندنی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوە لەلایەن هەندێک گروپەوە رەتدەکەینەوە، کە لە چوارچێوەی خۆی دەریانهێناوەو بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی عێراق، بەم بۆنەیەوە ئێمە وەک تورکیا پشتیوانی خۆمان بۆ یەکپارچەیی خاکی و سەروەری عێراقی دراوسێمان دوپات دەکەینەوە.
وهزارهتی دەرەوەی توركیا: لێدوانهكهی هاكان فیدان بەهەڵە لێکدراوەتەوە
دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وەڵامی قسەکانی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیای دایەوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: قسەکانی شێوێنراوە.
No Comment! Be the first one.