چاویار نیوز – ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند ، ئێران لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە چەند پێشنیارێکی لە ئەمریکاوە پێگەیشتووە.ئەو پێشنیارانە زۆر چاوچنۆکانە و نالۆژیکین. ئەزموونەکان دەریدەخەن هیچ گەرەنتییەکی ئەمنی بوونی نییە.
وتیشی ، یەکەمجار نییە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەجەنگین ئەم ئەزموونانەمان تێپەڕاندووە و دەزانین چۆن وەڵام بدەینەوە و چۆن لەم قەیرانە ڕزگارمان بێت.مووشەکەکانی ئێران بەر وڵاتانی عەرەبی و موسڵمان ناکەون بەڵکو ئاراستەی ئەو بنکە سەربازی و داراییانە دەکرێن کە لەلایەن ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکانەوە دژی ئێران بەکاردەهێنرێن.
No Comment! Be the first one.