چاویارنیوز _ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە، دەربڕین و ناوەڕۆکی بەیاننامەکەی نوسینگەی سەرکردایەتیی بارزانی قبوڵکراو نییە و داوامان لە سەرکردایەتیی پارتی کردووە روونکردنەوە بدەن.
بەیاننامەکە بێ ڕێزی و ئیستیفزازییە و تۆمەتی بێبنەمای تێدایە، بەپەلە رێکاری پێویست بەرامبەر ئەوانە بگرنەبەر کە بەرپرسیارن لێی.
باس لەوەشدەکات، بارەگای بارزانی لە وەڵامی لێدوانێکی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپەی لەبارەی سەردانەکەی بارزانی بۆ جزیرێ و رایگەیاند، دیارە هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە ئێستا لە پێستی مەڕدا.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی بارەگای بارزانی دایەوە
دوای ئەوەی بارەگای بارزانی بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردەوەو هێرشی کردەسەر (دەوڵەت باخچەلی) سەرۆکی مەهەپە، لەبەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە وەڵامی بارەگای بارزانی دایەوە و ڕایگەیانووە: رێکاری پێویست بەرامبەر ئەوانە بگرنەبەر کە بەرپرسیارن لەو بەیاننامەیە.
No Comment! Be the first one.