وەفدێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کۆبانێ و وەفدی پارێزگاری حەلەب سەبارەت بە رێوشوێنەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەمنی و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر شارەکەیان کۆبوونەوە.
وەفدەکەی کۆبانێ کە پێکهاتبوو لە نوێنەری رێکخراوەکان و کەسایەتییە عەرەبەکانی ناوچەکە، لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمنی پارێزگای حەلەب، کۆبووەوە و باسیان لە بڕگەکانی ریککەوتنەکە کرد کە پەیوەستە بە کۆبانێ و گەڕانەوەی ئاوارەکان و لێکتێگەیشتنی نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا و لەگەڵ چۆنیەتیی هەڵگرتنی گەمارۆی کۆبانێ.
وەفدێکی کۆبانێ سەردانی حەسەکەی کرد
دوای رێککەوتنی نێوان هەسەدەو دیمەشق، هێوربوونەوەی زیاتر لەناو خاکی سوریا دەبینرێت و وەفدێکی کۆبانێ سەردانی حەسەکەی کرد.
No Comment! Be the first one.