چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەزر، چاوەڕوان دەکرێت لەم مانگەدا پرۆژەیاسایەک پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا بکرێت کە تایبەتە بە گەڕانەوەی گەریلاکانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا.
ئاژانسەکە لە ڕێگەی سەرچاوەکانی خۆیەوە بڵاویکردۆتەوە، بڕیاروایە هەزار گەریلا لە قۆناغی یەکەمدا بگەڕێنەوە تورکیا، ئەمەش هەموو ئەو گەریلایانە دەگرێتەوە کە بەشداریی هیچ کار و چالاکییەکی چەکدارییان دژ بە تورکیا نەکردوە.
ڕۆیتەرز دەڵێت: ناوەڕۆکی پرۆژەیاساکە ئەوەی لەخۆگرتووە کە دڵنیایی لە پارێزراویی گیان و ژیانی گەریلاکان دەدرێت، بەڵام دەرکردنی لێبووردنی گشتی کارێکی قورسە و دەرناکرێت.
شایانی باسە، لەئێستادا لیژنەیەکی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی، ئەرکی چاککردنی ڕێوشوێنی تێکەڵبوونەوەی کۆمەڵایەتیی ئەندامانی پەکەکەی لە ئەستۆ گرتووە و یاسای گەڕانەوە بۆ ماڵەوەی پۆلێنکردووە بۆ چوار بەش، یەکەم: دۆخی ئەندامانی تێوەگلاو لە تاوان، دووەم: ئەندامانی تێوەنەگلاو، سێیەم: بەرپرسانی ڕێکخراوەکە و چوارەم: فەرماندەرەکان.
پرۆژەیاسای گەڕانەوەی گەریلا دەبرێتە پەرلەمانی تورکیا
لە تورکیا ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی هەموو گەریلاکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و لێبوردنیشیان بۆ دەرناکرێت.
No Comment! Be the first one.