چاویارنیوز _مایک پێنس جێگری پێشووی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وتی: سوریا ئێستا کە بەشوێن دانپێدانانی نێودەوڵەتی و هەڵگرتنی سزاکانیدا دەگەڕێت، دەبێت پارێزگاریی لە ئازادی و مافی کورد، کریستیان و کەمایەتییەکانی دیکە بێت، ، بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانە.
دەڵێت: مافی ئازادی ئایینی و مافەکانی مرۆڤ شتێک نین دانوستاندیان لەسەر بکرێت و پێویستە دیمەشق ئەوە قبوڵبکات.
پێویستە دیمەشق مافی کورد بپارێزێت
جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: پێویستە دەسەڵاتی نوێی سوریا، پارێزەری مافی کوردبێت، نەک دژ.
No Comment! Be the first one.