چاویارنیوز _ ئامەد مەلازگرت فەرماندەی باڵای پارتی كرێكارانی كوردستان دەڵێت: چیتر پارتی کرێکارانی کوردستان هیچ هەنگاوێكی تر لە پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ ئەنكەرە هەڵناگرێت، هەموو ئەو هەنگاوانەمان هەڵگرت كە رێبەر ئاپۆ دەستپێشخەری كرد، لەدوای ئەو هەنگاوانەوە ئیتر هیچ هەنگاوێكی تر نییە، لەئێستاوە ئێمە چاوەڕێی دەوڵەتی توركیاین هەنگاوی پێویست بنێت.
وتیشی: داواكاریی سەرەكیی پارتی كرێكارانی كوردستان ئازادی رێبەر ئاپۆ و دانپێدانانی دەستووری و ڕەسمییە بە گەلی كورددا لە توركیا، چونکە چیتر چەك بەكارناهێنین بۆ روبەڕووبوونەوەی دەوڵەتی توركیا.
پەکەکە چاوەڕێی هەنگاوی توركیایە
فەرماندەیەکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان باس لەوەدەکات، چەك بەكارناهێنین بۆ روبەڕوبوونەوەی دەوڵەتی توركیا و پێویستە تورکیا هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر.
No Comment! Be the first one.