چاویارنیوز _ بەپێی راگەیەنراوێکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، پێشێلکاریی بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکانی سوریادا دەکرێت، تائێستا پێنج هاووڵاتی کە چواریان کوردن، لەژێر ئەشکەنجەدا لەزیندانەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا گیانیان لەدەستدا، ئەمەش هۆکارە بۆ دروستبوونی مەترسییەکی زۆر گەورە سەبارەت بەدۆخی دەستبەسەرکراوان و پێشێلکارییەکانی ناو زیندانەکان.
ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت: چوار کەس لەدانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لەژێر ئەشکەنجەدا لەزیندانەکانی حکومەتی کاتیی سوریادا گیانیانلەدەستداوه.
چوار هاووڵاتى كورد لهزیندانەکانی ئەحمەد شەرعدا گیانیان لهدهستدا
دوای ئەوەی لە رووداوەکانی 9ی کانوونی دووەم و 26ی هەمان مانگدا، ژمارەیەک هاووڵاتی لەگەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب دەستیرکران، پێنج کەسیان گیانیانلەدەستداوە.
No Comment! Be the first one.