چاویارنیوز _کریستینا کۆیڤنێن ژنە نووسەری فینلەندیی رایگەیاند: چیتر قارەمانانی کورد پاسەوانی زیندانەکان و دیلەکانی داعش لە کەمپی ئەلهۆڵ ناکات و کاتێک تیرۆریستان هەڵدێن، هەندێکیان دێنە ئەوروپا.
ئەو ژنە نووسەرە کە ئاگایی هەیە لە جیۆپۆلەتیکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، توێژینەوەی مەیدانی ئەنجامداوە لەهەرێمی کوردستان و چەندین کتێب و وتاریشی لەسەر کۆمەڵگەی کوردی و سیاسەت و ململانێکان نووسیووە.
چیتر کورد پارێزەری جیهان نییە
بەهۆی رووداوەکانی سوریاوە کە چەندین گرتووخانە کەوتنەدەست سوپای سوریا، ژمارەیەکی زۆری زیندانی هەڵهاتن. نووسەرێکی فینلەندییش دەڵێت: دیلەکانی داعش مەترسییان بۆ ئێمەش هەیە.
No Comment! Be the first one.