چاویارنیوز _محەمەد ئوچوم ڕاوێژگاری ناسراوی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری توركیا پرسی کوردی پێ ئاساییترە بەبەراورد بەکێشەی تیرۆر، ئەو دەڵێت: کێشەی کورد کێشەیەکی دەرەکییە کە سیستمی سەرمایەداریی بەسەر تورکایدا سەپاندوییەتی، توركیا وەک پرسی کورد مامەڵە لەگەڵ ئەو پڕۆسەیە ناكات، بەڵکو کۆتاییهێنانە بە تیرۆر و بەوشێوەیەش مامەڵەی لەگەڵ کردووە،
ڕاشیگەیاند: هەر لایەن و کەسێک پێیوایە پێویستە چارەسەرکردنی پرسی کورد لەدەرەوەی تورکیا بێتیرۆر ببینن، ئەوە تێنەگەشتنەو بە مەبەست لەسەر هەڵە دەڕۆن، یانیش ئەوەتا ڕاستییەکان نابینن.
ڕاوێژکارەکەی ئەردۆغان دەڵێت: هەرجۆرە بیرۆکەیەک بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی، ئەوە بیرۆکەیەکی جیهانیی سەرمایەدارییە كە ئیسرائیل پشتیوانی دەكات، لەڕاستیدا شوێن و خاکی مانەوە بۆ کورد تەنها لە تورکیا، تورکیایە، سوریاش بۆ کوردەکانی ئەوێ، بە هەمانشێوە عێراقیش دەوڵەتێکە بۆ کورد و ئێرانیش دەوڵەتی کوردەکانی ئێرانە و پرسی کورد لەوە زیاتر نییە.
ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان نایەوێت باس لە پرسی کورد بکات
ڕاوێژکارێکی دیارو بەناوبانگی سەرۆکی تورکیا باس لەوەدەکات، ئەوەی لە تورکیادا هەیە کۆتاییهێنانە بە تیرۆر نەک چارەسەری پرسی کورد.
No Comment! Be the first one.