چاویارنیوز _ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەرۆکوەزیرانی عێراقی گوتووە، پێویستە بە بەردەوامی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت و هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆریی عێراق – تورکیا دەستپێبکاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەی هێرشی سەر ژێرخانە ئابوورییەکانی وزە کرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەو بارەیەوە مارکۆ رۆبیۆ جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی گرنگە حکومەتی عێراقی لێپرسینەوە لە بکەری هێرشەکان بکات و رێگریبکات لەوەی لە داهاتوو دووبارە ببنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی دابەشبکرێت و هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی هێڵی بۆریی عێراق – تورکیا دەستپێبکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی ئەمریکای لەبارەی پرۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی کە لە ئێستادا رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران کراوە، دەربڕیوە و جەخدەکاتەوە لەوەی “تێپەڕاندنی یاسایەکی لەو شێوەیە هەژموونی ئێران و گرووپە چەکدارە تیرۆریستییەکان دەچەسپێنێت، ئەوەش لەوانەیە سەروەریی عێراق تێکبدات.”
گرنگە حکومەتی عێراقی لێپرسینەوە لە بکەری هێرشەکان بکات
ڕۆبیۆ بۆ سودانی: پێویستە بە بەردەوامی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەی هێرشی سەر ژێرخانە ئابوورییەکانی وزە کرد.

No Comment! Be the first one.