چاویارنیوز _ بەپێی زانیاریی میدیاکان، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی تورکیا داخڵی خاکی سوریا بوون و لە زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێلی سەربازی پێکهاتووە و سەرەتا چوونەتەناو خاکی سەرێکانی_یەوە.
بەپێی زانیارییەکان، سەرەتا ئەو کاروانە سەربازییە لە دەروازەی عدوانییەوە چوونەتە ڕۆژئاوای کوردستان کە 45 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای سەرێکانییەوە دوورە و تەنیا سوپای تورکیا بۆ هاتووچۆ بەکاری دەهێنێت، ئەم جموجوڵەکەی سوپای تورکیا بەشتێکی نامۆ ناودەبرێت.
کاروانێکی سەربازی تورکیا چووەناو خاکی سوریاوە
میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی تورکیا چوونە ناو خاکی ڕۆژئاوای کوردستانەوە.
No Comment! Be the first one.