چاویارنیوز _ وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات: ناوی سوریایان لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتی تیرۆر سڕیوەتەوە و دەڵێت “ئەم بڕیارانە بە ئاسانی نەدراون”.
وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا باس لەوەدەکات ئەم هەنگاوەمان هاوتایە لەگەڵ بڕیارەکانی بەریتانیا و ئەمەریکا دوای هەوڵەکانی دەسەڵاتی نوێی سوریا بۆ پەرەپێدانی سەقامگیریی وڵاتەکە.
جێگەی ئاماژەیە، کەنەدا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی لە ساڵی 2012دا، سوریای خستە لیستی “پاڵپشتیکەرانی تیرۆر” دوای ئەوەی ڕژێمی بەشار ئەسەد خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی سەرکوتکرد و سووریای بەرەو شەڕێکی ناوخۆیی خوێناوی برد.
کەنەدا سوریای لە لیستی تیرۆر دەرهێنا
لە پێشهاتێکی نوێدا، دەوڵەتی کەنەدا، سوریای لە ناو لیستی وڵاتانی پاڵپشتی تیرۆر دەرهێنا و هەرچی ناساندنی "تەحریر شام"یشە، وەک "قەوارەیەکی تیرۆریستی"، هەڵوەشاندەوە.
No Comment! Be the first one.