چاویارنیوز _ فەرماندەیی ئاسایشی کۆبانێ لەگەڵ ئاسایشی ناوخۆی دیمەشق، لە ئێستادا گەیشتوونەتە خاڵی هاوبەش بۆ یەکخستنەوەی هەیکەلی رێکخستن و کارگێڕیی هێزەکانی هەردوولایان.
میدیای رەسمیی سوریا رایگەیاند: بەپێی رێککەوتنەکەی نێوان هەردوولایان، رۆژی یەکشەممە، 1ـی ئازاری 2026ـەوە، گەمارۆی سەر کۆبانێ بەتەواوی هەڵدەگیرێت و هەموو رێگاکان دەکرێنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ لابردنی گەمارۆکان، سوپای سوریا دەگەڕێتەوە ئەو شوێنانەی بەپێی رێککەوتنەکە بۆیان دیاریکراوە و هێزەکانی ئاسایشی گشتیی دیمەشق و ئاسایشی خۆسەر جێگەیان دەگرنەوە.
گەمارۆی سەر کۆبانێ هەڵدەگیرێت
بەپێی رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم، لەنێوان هێزەکانی ناوخۆی دیمەشق و ئاسایشی ئیدارەی خۆسەر، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووەوە، گەمارۆی سەر کۆبانێ بەتەواوی هەڵدەگیرێت.
No Comment! Be the first one.