چاویارنیوز _بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی، روکسەن محەمەد وتەبێژی یەپەژە لە قامیشلۆ، بە رۆژنامەکەی وتووە: من بۆیە چەکم هەڵگرتووە چونکە دەبینم کۆمەڵگاکەم، ئۆتۆنۆمییەکەم و ناسنامەکەم لەژێر هەڕەشەدان، دەبێت بیانپارێزم و کەسی تر ناتوانێت ئەوەم بۆ بکات.
راشیگەیاندووە، یەکەم شەڕی ئەحمەد شەرع لەگەڵ یەپەژە بوو، شەڕڤانانی ئێمە گەورەترین رۆڵیان هەبووە لەتێکشکاندنی داعش و بەرەی نوسرە لە هەموو بەرەکاندا، بۆیە ئێمە هێزێکی چەکدار بەبێ ژنان قبووڵ بکەین.
دەڵێت: ئەگەر شەڕ رووبدات، ئێمە هەمیشە ئامادەی شەڕ و بەرگریین لە گەلەکەمان. ئەگەر ئاشتیش بێت و ئەم رێککەوتنە مافەکانی ئێمە و گەلەکەمان بپارێزێت، بۆ ئەوەش ئامادەین.
یەپەژە چەک دانانێت و هەڕەشە دەکات
رۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)، رەتیدەکەنەوە چەکەکانیان دابنێن و تەسلیمی حکومەتە نوێیەکەی سوریا ببن.
No Comment! Be the first one.