شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە وڵاتی سویسرا
بە گوتەی بەقائی، وتەبێژی شاندی دانوستانکاری "میناب 168"، ئەم سەفەرە بۆ بەدواداچوونە بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی لایەنی بەرامبەر، و هەموو ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنێک تاقیدەکرێتەوە کاتێک کاتی جێبەجێکردنی هاتبێت.
ئێران هەڕەشە دەکات و ئیسرائیل هێرشەکانی راگرت
ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا هێشتا کۆتایی نەهاتووە و ئێران داوا لە ئیسرائێل دەکات شەڕ رابگرێت
بڕی 25 ملیار دۆلاری ئێران ئازاددەکرێت
بەپێی لێدوانێکی جێگری جێبەجێکاری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، بڕێک لە پارە بلۆککراوەکانی ئەو وڵاتە ئازاددەکرێت .
لەژێر فشاری ئەردۆغان و دیمەشق ماکڕۆن پێشوازی لە مەزڵوم عەبدی نەکردووە
گەشتەکەی مەزڵوم عەبدی بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەبێ هیچ هەماهەنگییەکی پێشوەختە یان وەرگرتنی مۆڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئەنجام دراوە، و مەزڵوم عەبدی هیچ سیفەتێکی فەرمی یان دەسەڵاتێکی یاسایی نییە کە ڕێگەی پێ بدات وەک نوێنەرایەتییەکی سیاسی یان دیپلۆماتی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکاندا کۆببێتەوە.
سەرەی مەسرور بارزانی هاتووە و تاوانەکانی دانە بەدانە ئاشكرا دەبێت
بەڵێندەرێک بە ناوی "بن جەمیل" کە خاوەنی کۆمپانیاکی تەکنەلۆجیایە لە ئەمریکا سکاڵاکەی دژی مەسرور بارزانی،وەیسی بارزانی،چەند بەرپرسێکی تر و چەند کۆمپانیا و پارێزەرێکی ئەمریکی تۆمار کردووە بەهۆی ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣، کۆمپانیاکەی"بن جەمیل" ڕێک کەوتنێکی کردووە بۆ فرۆشتنی سیستەمێکی پێشکەوتووی سیخوڕی و چاودێری بە حکومەتی هەرێمی کوردستان،بەڵام دواتر ڕێک کەوتنەکە تێکچووە و کێشەی تێکەوتووە.
حزبوڵڵا و ئیسرائیل ئاگربەست رادەگەیەنن
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، حزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل گەیشتنە رێککەوتن بۆ ئاگربەستی نێوانیان و لەم ئێوارەیەوە، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە