پزیشكیان: ئاگربهست له لوبنان مهرجێكی سهرهكی پێشنیاره 10 خاڵییهكهی ئێرانه
مهسعود پزیشكیان، سهرۆك كۆماری ئێران رایگهیاند، ئاگربهست له لوبنان، مهرجێكی سهرهكی پێشنیاره 10 خاڵییهكهی تارانهو جهختیشدهكاتهوه كه وڵاتهكهی بهتوندی وهڵامی ههر دهستدرێژییهك دهداتهوه.
سو.پای پاسداران: متمانەبە ئەمریکا ناکەین
سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرایان کردووە کە متمانەیان بەبەڵێنەکانی ئەمریکا نیە.
عێراقچی: ئەمریکا بەپێشنیارەکەی ئێمە ڕازی بووە
عەباس عەرەقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: بە داواکارییە برایانەکەی پاکستان رازیبووین دوای ئەوەی ئەمەریکا بە پێشنیارە 10 خاڵییەکەی ئێمە رازی بوو، بۆیە ئەگەر هێرشەکانی سەر ئێران بوەستن ئێمەش ئۆپەراسیۆنی بەرگری رادەگرین.
ئێران: سەرجەم ئامانجەکانی جەنگ بەدیهاتوون
“ئێستا بە نەتەوەی مەزنی ئێرانی ڕادەگەیەنین کە نزیکەی هەموو ئامانجەکانی جەنگ بەدی هاتوون و ڕۆڵە ئازاکانتان دوژمنیان گەیاندووەتە بێدەسەڵاتییەکی مێژوویی و شکستێکی هەمیشەیی. بڕیاری مێژوویی ئێران، کە بە پشتگیری یەکڕیزی تەواوی گەل دراوە، ئەوەیە کە ئەم دەستەویەخەبوون و جەنگە تا ئەو کاتەی پێویست بێت بەردەوام بێت، تا ئەو کاتەی دەستکەوتە مەزنەکان جێگیر دەبن و هاوکێشە ئەمنی و سیاسییە نوێیەکانی ناوچەکە لەسەر بنەمای قبوڵکردنی هێز و سەروەریی ئێران و بەرەی مقاوەمە بونیاد دەنرێن”.
جۆرجیا میلیۆنی: دەبێت خەڵکی جیهان یەکبگرن بەرامبەر ئەم شێتە ترامپ
دەبێت خەڵکی جیهان یەکبگرن بەرامبەر ئەم شێتە ترامپ. جیهان برسی دەبێت ئەگەر لانی کەم بۆ ماوەی مانگێکی تر گەرووەکە بە داخراوی بمێنێتەوە.