سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی: بنکەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانیش بن دەبنە ئامانجمان
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، لە لێدوانێکی نوێدا هۆشداریی توند دەدات و ڕایدەگەیەنێت، بوونی هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە هەر شوێنێک بێت، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، دەبێتە ئامانجی هێرشە سەربازییەکانی وڵاتەکەی.
تاران ههڕهشهدهكات
سەرکردایەتیی ناوەندیی سەربازیی ئێران، ئهمڕۆ دوشەممە هۆشداریدا لەوەڵامدانەوەیەکی وێرانکەرتر لەئەگەری دوبارەبونەوەی هەر هێرشێک بۆسەر ئامانجە مەدەنییەکانی وڵاتەکەی.
ئێران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: بەیەک ئاماژە سەرچاوەی وزەی هەموو جیهان دەوەستێنین جیهان
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی وەک وەڵامێک بۆ هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئێرانی کردبوو ئەگەر تاران گەرووی هورمز نەکاتەوە، رایگەیاندووە کە بەیەک ئاماژە دەتوانن سەرچاوەی وزەی جیهان بوەستێنن.
حوسیەكان: بە چەند قۆناغێك چوینە شەڕ دژی ئیسرائیل
وتەبێژی حوسیەكانی یەمەن رایگەیاند، بە چەند قۆناغێك چونەتە شەڕێك دژی ئیسرائیل و لەگەڵ ئێران چەند ئامانجێكیان لە ئیسرائیل پێكاوە .
دەسەڵاتدارانی هەرێم دەمێکە شەیدای مناسەبەیەکن بۆ ئەوەی بەبیانوی داهاتی هەرێم سفرە 120 ملیارەکە لەبەغدا ببڕن
حکومەتی هەرێم دەمێکە لەموناسەبەیەک دەگەرێت بۆ ئەوەی بیکاتە بیانوو ١٢٠ ملیارەکە نەنێرێت بۆ بەغدا، لەئێستادا کە شەری ئێران ـ ئەمریکا هەیە دەسەڵاتدارانی هەرێم لایان وایە کاتیەتی بۆ ئەوەی شەرەکە بکەن بەو مناسەبەیە و بەناوی سفر بونەوەی داهاتی ناوخۆوە بڕی ١٢٠ ملیارەکە نەنێرن بۆ بەغدا.
باشتر وایە خودی ترەمپ لاببرێت
موحسین ڕەزایی ڕاوێژکاری سەربازیی ڕابەری نوێی ئێران (موجتەبا خامنەیی)، لە پلاتفۆرمی "ئێکس" نووسیویەتی، بانگەشەی ئەوەیان دەکرد بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێرانیان تێکشکاندووە، بەڵام درۆیان کرد، ڕەنگە باشتر وابێت ترەمپ خۆی لابدرێت نەک فەرماندە سەربازییەکانی