عراقچی: هه‌رگیز ره‌تمان نه‌كردۆته‌وه بۆ دانوستان بچینه پاكستان
عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رگیز ره‌تیان نه‌كردۆته‌وه بچنه پاكستان بۆ دانوستان به‌مه‌رجی كۆتاییهێنانی یه‌كجاری به جه‌نگ. ده‌شڵێت، له ئه‌گه‌ری دروستبونی تیشكدانه‌وه له وێستگه‌ی بوشه‌هر، كۆتایی به ژیان له پایته‌خته‌كانی وڵاتانی كه‌نداو دێت نه‌ك تاران.
ئاماری تێکشکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە سەرەتای شەڕی ئێرانەوە
بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی CNNی ئەمریکی، لە سەرەتای دەستپێکردنی گرژییە سەربازییەکان لەگەڵ ئێران، تا ئێستا لانیکەم ٧ فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکا تێکشکاون.
سەرۆککۆماری ئێران: گەلانی دۆست لە کاتە سەختەکاندا یەکتر دەدۆزنەوە
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، گەلانی دۆست و برا لە کاتە سەختەکاندا هانای بۆ یەکدی دەبەن و پاڵپشتیی یەکتر دەکەن.
سوپای پاسداران: هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕیاز پەیوەندی بە ئێمەوە نییە
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، هێرش کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری ریازی پایتەختی سعوودیە رووداوەکە کاردانەوەی خێرای لێکەوتەوە و تاران پەنجەی تۆمەت بۆ تەلئەبیب رادەکێشێت.
پزیشکیان: بێدەنگ بوون بەرامبەر تاوانباران باجێکی گەورەی دەبێت
مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند ، مێژوو پڕە لەو کەسانەی بەهۆی بێدەنگبوونیان بەرامبەر تاوانباران باجێکی گەورەیان داوە.
ئێران وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ ده‌داته‌وه: ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندی و دامه‌زراوه‌كانتان له‌ناوچه‌كه وێران ده‌كه‌ین
وته‌بێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران له وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكادا ده‌ڵێت، ده‌ست بۆ ژێرخانی ئێمه ببه‌ن، ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندی ودامهزراوهكانتان له ناوچه‌كه وێران ده‌كه‌ین. ده‌شڵێت، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه بنكه ئه‌مریكییه‌كانیان تێدایه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت، ده‌بێت ئه‌مریكییه‌كان ناچاربكه‌ن له وڵاته‌كانیان بچنه ده‌ره‌وه.