پەکەکە چاوەڕێی هەنگاوی توركیایە
فەرماندەیەکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان باس لەوەدەکات، چەك بەكارناهێنین بۆ روبەڕوبوونەوەی دەوڵەتی توركیا و پێویستە تورکیا هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر.
ترەمپ: ئامادەم لەگەڵ سەرۆكی ڤەنزوێلا كۆببمەوە
دوای گرژییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و فەنزوێلا، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەمریكا دەیەوێت ئەو كێشانەی كە لەگەڵ ئەو وڵاتەدا سەریانهەڵداوە چارەسەری بكات.
ئەمریکا ئیخوان موسلمین وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن دەکات
سکرتێری ڕۆژنامەوانیی کۆشکی سپی، لە پەیامێکدا کە ڕۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە دەڵێت: سەرۆکی ئەمریکا ئیخوان موسلمین وەک تیرۆریست دەناسێنێت و دۆناڵد ترەمپیش ڕاوێژی بە تیمی ئاسایشی نەتەوەییمان کردووە.
ئاڵۆزییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان دەستیپێکردەوە
وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی پاکستان بۆردومانی هەردوو پارێزگای قەندوز و پاکتیکایان کردووە و بەهۆیەوە 10 کەس کوژراون.
دواین دەرفەت بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕ
سەرچاوە میدیاییە جیهانییەکان ئاماژە بەوە دەدەن، کۆتا دەرفەت بۆ ئۆکرانیا دیاریکراوە بۆ ڕێککەوتنی ئاشتی.
ئیلهام ئەحمەد: لەگەڵ تورکیا بەرژەوەندیی هاوبەشمان هەیە
هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە دیدارێکدا ڕایگەیاند: ئەوان لەگەڵ تورکیا بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە، پێویستە تورکیاش هەڵوێستەکانی بەرامبەر کورد بگۆڕێت.