چیتر کورد پارێزەری جیهان نییە
بەهۆی رووداوەکانی سوریاوە کە چەندین گرتووخانە کەوتنەدەست سوپای سوریا، ژمارەیەکی زۆری زیندانی هەڵهاتن. نووسەرێکی فینلەندییش دەڵێت: دیلەکانی داعش مەترسییان بۆ ئێمەش هەیە.
هەڕەشەی سزادانەوەی سوریا دەکرێت
سیناتۆرێکی ئەمریکی هەواڵێکی دڵخۆشکەر لە کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ سزادانی رژێمی ئەحمەد شەرع رادەگەیەنێت بەهۆی هێرشکردنەسەر کورد.
رابەری رۆحی دروزەکان پشتیوانی لەکورد دەکات
رابەری رۆحی دروزەکان کە پێکهاتەیەکی رەسەن و سەرەکیی سوریان دەڵێت: ئەوەی بەرامبەر کورد دەکرێت، قڕکردنە.
ئەمینداری یەکگرتوو سەردانی هاکان فیدانی کرد
ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی تورکیای کردو لەگەڵ هاکان فیدان کۆبووەوە و دەڵێت: لەبارەی نەگەیشتنە رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق، بە هاكان فیدان گەیاندووە.
ژن و منداڵەکانی داعش لەکەمپی هۆڵ هەڵهاتن
دوای ئەوەی هێزەکانی هەسەدە پاشەکشێیان لە کەمپی هۆڵ کرد، هەرچی ژنی داعشی ناو کەمپەکە هەبوو، هەڵهاتن و جارێکی دیکە چوونەوە شارەکان.
نهێنییەکانی کۆبوونەوەی پاریس
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، نهێنییەکانی کۆبوونەوەی پاریس، لەنێوان ئیسرائیل و ئەمریکاو سوریا، ڕێککەوتن دژی قەسەد بووە.