چاویار نیوز – تەنها دوێنێ هەینی، دوو فڕۆکەی دیکە لە ناو خاکی ئێران کەوتوونەتە خوارەوە.
وردەکاریی تێکشکانی فڕۆکەکان:
• ٣ی نیسان (دوێنێ): دوو فڕۆکەی جۆری F-15 و A-10 لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە ناو خاکی ئێران کەوتنە خوارەوە.
• ٢٧ی ئازار: فڕۆکەیەکی سیستمی سیخوڕی E-3 Sentry لە سعوودیە بەهۆی هێرشێکی ئێرانەوە تێکشکا، هاوکات زیان بە فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سووتەمەنیش گەیشت.
• ١٢ی ئازار: فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سووتەمەنی جۆری KC-135 لە عێراق بەهۆی پێکدادان لەگەڵ فڕۆکەیەکی تر کەوتە خوارەوە و ٦ ئەندامی تیمەکەی گیانیان لەدەستدا.
• ٢ی ئازار: سێ فڕۆکەی F-15 بە هەڵە لەلایەن بەرگریی ئاسمانی کوێتەوە خرانە خوارەوە، دوای ئەوەی لە ئۆپراسیۆنێکی سەر ئێران گەڕابوونەوە (فڕۆکەوانەکان ڕزگاریان بوو).
هەروەها باس لە پێکران و نیشتنەوەی ناچاریی فڕۆکەیەکی پێشکەوتووی F-35 دەکرێت کە بەهۆی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانەوە زیانی بەرکەوتووە.
No Comment! Be the first one.