چاویارنیوز _ بەهۆی ئەو گۆڕانكارییە دیجیتاڵییە فراوانانەوە كە تەواوی وڵاتانی ئەوروپا و ئەسكاندەناڤیای گرتۆتەوە، دانیمارک لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێدا سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی پۆستە و گەیاندن بە ئەلیكترۆنی كران و کارکردن بە کاغەز ڕاگیرا.
ئەم هەوڵە دوای چوار سەدە سەرکەوتنی بەدەستهێنا و سندوقی پۆستەی سەر شەقامەکانیش کە ژمارەیان (هەزار و 500) سندوقی پۆستە بوو، هەندێکیان فرۆشران و هەندێکیتریشیان وەک بەڵگە و ئاسەوارێکی مێژوویی خرانە مۆزەخانەكانەوە تا بپارێزرێن.
میدیاکانی ئەو وڵاتەش ئاماژە بەوەدەکەن، لایەنی خراپی ئەم گۆڕانکارییە ئەوەیە بووەتەهۆی لە کار دەركردنی (هەزار و 500) كارمەندی پۆستە، كە دەكاتە نزیكەی یەك لەسەر سێی هێزی كاری كۆمپانیاكە.
ئیدی دانیمارك کار بە پۆستەی كاغەزیی ناکات
لەهەنگاوێکی نوێدا، وەک یەکەم وڵات لەسەرئاستی جیهان، دانیمارك خزمەتگوزاریی پۆستەی بە دیجیتاڵی كرد و كۆتایی بە پۆستەی كاغەزیی هێنا.
No Comment! Be the first one.