چاویار نیوز – ئاژانسی تەسنیم بڵاویكردەوە، 30 بنكەی كۆمپانیاكانی ئەمازۆن، مایكرۆسۆفت و گووگڵ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەك ژێرخانی تەكنەلۆژیی دوژمن دیاریكراون. جەختی لەوەش كردەوە كە ئەم كۆمپانیایانە بەهۆی رۆڵیان لە پەرەپێدانی زیرەكی دەستكرد و خزمەتگوزاری سەربازی، بوونەتە ئامانجی نوێی ئێران.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەكرد، زۆربەی ئەم ئامانجانە لە شارەكانی دوبەی و تەلئەبیب هەڵكەوتوون و بەشێكیان پێشتر رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە. بەپێی زانیارییەكان، ئەم كۆمپانیایانە تۆمەتبار دەكرێن بەوەی لە رێگەی پڕۆژەی نیمبەسەوە كە پرۆژەیەكی هاوكاری هەواڵگری و سەربازییە هاوكاریی دەزگا هەواڵگرییەكانی ئیسرائیل دەكەن.
ئەم هەڕەشانەی ئێران نیشانەی قۆناغێكی نوێی ململانێی نێوان تاران و واشنتۆنە كە تێیدا كەرتی تەكنەلۆژیا و زانیارییەكان دوای 15 رۆژ لە جەنگ راستەوخۆ دەبنە بەشێك لە رەوشە سەربازییەكانی ناوچەكە.
No Comment! Be the first one.