چاویار نیوز – وەزارەتی تەندرووستی ئێران دەربارەی کوژران و برینداربوونی ژنان و منداڵان لە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە دەستپێکی هێرشە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دوو هەزار و ٥٠٠ ژن بریندار بوون و ٢٢٠ ژنیش کوژراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە و هێرشانەدا ٢١١ منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ کوژراون و هەزار و ١٤١ منداڵی دیکەی خوار تەمەنی ١٨ ساڵیدا بریندار بوون.
No Comment! Be the first one.