چاویار نیوز – لیوا عەلی عەبدوڵڵا فەرماندەی بارەگای خاتەمولئەنبیای ئێران گۆڕینی پلانى سهربازیى هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لەبەرگرییەوە بۆ هێرشبردن ڕاگەیاند.
دهشڵێت، هاوشان لەگەڵ بەکارهێنانی سیستەمی چەکی نوێترو پێشکەوتوتر بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێرشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل، سوپرایزمان دهبێت بۆ دهستدرێژیهكان.
عهلى لەلێدوانێکدا وتویەتی، تاکتیکە جەنگییەکانیان بەگوێرەی ئەم گۆڕانکارییە دەستکاریکردوە.
جهختیشدهكاتهوه، “دوژمنان پێشتر بەشێک لەتواناکانی ئێرانیان لەمەیدانی جەنگدا بینیوە، بهڵام ههموو تواناكانیان نهبینیوه، ئەم پەرەسەندنەش بەردەوامدەبێت.
بهوتهى لیوا عهلى، “بەچەکی زۆر پێشکەوتوو سوپرایزی نوێ دەخەینەڕوو بهو هۆیهوه هاوکێشەکانی دوژمن تێکدەدەین”.
لهو پهیامهیدا ڕاشیگهیاند، “زانایانی گەنج خەریکی بەرهەمهێنانی کەرەستەی سەربازیی وەهان کە وەڵامێکی ناڕاستەوخۆیە بۆ بانگەشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل سەبارەت بەلەناوبردنی دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی چەکی ئێران.
No Comment! Be the first one.