ئێران: سەرجەم ئامانجەکانی جەنگ بەدیهاتوون

“ئێستا بە نەتەوەی مەزنی ئێرانی ڕادەگەیەنین کە نزیکەی هەموو ئامانجەکانی جەنگ بەدی هاتوون و ڕۆڵە ئازاکانتان دوژمنیان گەیاندووەتە بێدەسەڵاتییەکی مێژوویی و شکستێکی هەمیشەیی. بڕیاری مێژوویی ئێران، کە بە پشتگیری یەکڕیزی تەواوی گەل دراوە، ئەوەیە کە ئەم دەستەویەخەبوون و جەنگە تا ئەو کاتەی پێویست بێت بەردەوام بێت، تا ئەو کاتەی دەستکەوتە مەزنەکان جێگیر دەبن و هاوکێشە ئەمنی و سیاسییە نوێیەکانی ناوچەکە لەسەر بنەمای قبوڵکردنی هێز و سەروەریی ئێران و بەرەی مقاوەمە بونیاد دەنرێن”.
نیسان 8, 2026
6 Views