چاودێر نیوز – ئاژانسی هەواڵی “تەسنیم”ی ئێرانی لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاویکردەوە، پلانی ئێستا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەر دانوستانەکان دەستپێبکەن، پێدەچێت تەنها بۆ یەک ڕۆژ بن.” هەروەها ئەو سەرچاوانە ئەو هەواڵانەی کەناڵی (CNN)ی ئەمریکییان ڕەتکردەوە کە باسی لەوە کردبوو دانوستانەکان لە ئیسلام ئاباد بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبن، و جەختیان کردەوە کە ئەو زانیارییانە “دوورن لە ڕاستییەوە.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، محەمەد ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، دووپاتی کردووەتەوە کە ئیسلام ئاباد ئارەزووی بەردەوامیی ئاسانکارییەکان دەکات بۆ ئەوەی هەردوولا بگەنە “چارەسەرێکی هەمیشەیی و سەقامگیر بۆ ململانێکان.
No Comment! Be the first one.