چاویارنیوز _ تۆم باراك نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا ڕایگەیاند: ڕێککەوتنەکانی نێوان تەلئەڤیڤ و دیمەشق لەهەفتەی ڕابردوو، هەنگاوی باشیان بڕیوە و بەردەوام دەبن.
باس لە پرۆسەی تێكەڵكردنەوەی هێزەكانی هەسەدە دەکات لەگەڵ سوپای سوریا دەڵێت: ئەو هەنگاوە لە قۆناغی كۆتاییدایەو لەسەروبەندی سەركەوتنی كۆتاییهێنان بووین بە رێككەوتنی تێكەڵكردنەوەی 10ـی ئاداری 2025 لەنێوان هەسەدە و حكومەتی سوریا، دەشكرێت ئەو رێككەوتنە جێبەجێ بكرێت.
هاوكات ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمریكی بڵاویكردەوە، بەرپرسانی باڵای ئەمریكا كار لەسەر كەمكردنەوەی گرژییەكان دەكەن.
ئەمریکا داوای ڕاگرتنی گرژییەکانی سوریا دەکات
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا، بانگەوازێكی بەپەلەی ئاراستەی هەموو لایەنەكانی سوریا كرد شەڕ راگرن و گرژییەكان كەم بكەنەوە.
No Comment! Be the first one.