چاویارنیوز – ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نەیتوانی ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک سەبارەت بە گەرووی هورمز پەسەند بکات، کە بەحرەین بە نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو و ئوردن پێشکەشی کردبوو.
یازدە ئەندام دەنگیان بە ڕەشنووسی بڕیارنامەکە دا و چین و ڕووسیاش ڤیتۆیان کرد و پاکستان و کۆڵۆمبیاش دەنگیان نەدا.
ڤیتۆ لەلایەن هەر ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشەوە ڕێگری دەکات لە پەسەندکردنی هەر بڕیارنامەیەک.
لەڕەشنوسی بڕیارنامەکەدا داواکراوە لەڕێگای سەربازیەوە گەروی هورمز بکرێتەوە.
No Comment! Be the first one.