چاویارنیوز _ عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری دیاری کورد دەڵێت: ئەو دۆخەی ئێستا لە رۆژئاڤای کوردستان هەیە هەرگیز بۆ کورد نامۆ نییە، ئەو دۆخە بە درێژایی بوونی داگیرکەرانی کوردستان هەبووە و لەو رێگەیەوە هەوڵی سڕینەوە و لەناوبردنی کوردیان داوە، دوژمنان نایانەوێت کورد هیچ جۆرە بوونێکی هەبێت، جگە لە خۆیان.
وتیشی، پێویستە تەواوی جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بزانێت، ئەوەی بەرامبەر ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت، خودی سوریا خۆی نییە، بەڵکو تورکیایە، چونکە تورکیا بڕیاردەری هەموو ئەوانەیە کە لەوێ دەگوزەرێت.
راشیگەیاند: کورد تاکە میللەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکەیە دەستی بە خوێنی کەس سوور نییە، ئێمە هەموو بوون و نەریتمان بە درێژایی مێژوو جیاوازبووە لەوان، ئێمە ناتوانین لەسەر سفرەیەک پێکەوە نانبخۆین و نانخواردنەکەمان لەوان جیاوازە، ئێستا چۆندەتوانین تێکەڵیان ببین؟
ئەوەی لە سوریا روودەدات؛ تورکیایە نەک سوریا
عوسمان بایدەمیر رایگەیاند: داگیرکەران بە درێژایی بوونیان دژایەتیی ئێمەی کوردیان کردووە ئەوەش لەپێناو بنیاتنانی خۆیان.
No Comment! Be the first one.