چاویارنیوز _ میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، ئەم سەردانەی وەفدی سوریا کە پێکهاتووە لە ژمارەیەک وەزیر بۆ تورکیا، لە کاتێکدایە هەفتەی پیشوو وەزیری دەرەوەی سوریا سەردانی تورکیای کردو لەگەڵ هاوتا تورکیەکەی کۆبوونەوە
لەلایەکیترەوە، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، سەردانەکە پەیوەستە بەپرسێکی ئەمنی گرنگەوە کە پرسی هێزەکانی سوریای دیموکراتە، ئەمەش دوای کۆبوونەوە سێقۆڵییەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع و ئەمریکییەکان.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی سەردانی وەفدی سوریا بۆ تورکیا ڕایگەیاندووە، وەفدی سوریا لە ئەنقەرە لەگەڵ وەفدی تورکیا کۆدەبنەوە بۆ گەنگەشەکردنی هەنگاوی پێویست و بابەتی ئەمنی، بۆ ئەم مەبەستەش وەزیرانی بەرگری هەردوو وڵات بەشداردەبن.
بەرپرسانی سوریا و تورکیا لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ لەئاستێکی باڵادا، بەرپرسانی تورکیا و سوریا لە ئەنقەرە کۆببنەوە، شارەزایانی سیاسیش دەڵێن: ئەم کۆبوونەوەیە لەدوای لێکتێگەیشتنی سەرەتایی لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتی سوریا دێت.

No Comment! Be the first one.