نوری شێخۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەڵێت: ئێمە هاووڵاتیانی عەفرین لە شارەکانی رۆژئاڤای کوردستان کۆدەبینەوەو لیژنەکانمان بۆ گەڕانەوەی خەڵکی عەفرین دامەزراون، بەڵام تورکیا ڕێگری دەکات لەگەڕانەوەیان، ئەمەش لەپێناو لەناوبردنی ڕێککەوتنەکانی تایبەت بە عەفرین و شێواندن و گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین تەواو.
ڕاشیگەیاند: هەردوو گروپی چەتەی حەمزات و عەمشات کە لەبنەڕەتدا سەر بە دەوڵەتی تورکیان و هاوکارییان دەکات، ماوەیەکە زیاتر کاردەوە دڕندەییەکانی خۆیان چڕکردووەتەوە، لەم چوارچێوەیەدا، 3 کوردیان شەهید کردووە و پێشێلکارییەکانیان دژی کورد بەردەوامن، لە کوشتنەوە تا دەگاتە ڕفاندن و دزی و تاڵانکردنی ماڵاتی هاووڵاتیانی کورد
باس لەوەشدەکات: حکومەتی کاتی لە دیمەشق بانگەشەی ئەوە دەکات کە دۆخی عەفرین سەقامگیرە و خەڵک بە دوای گەڕانەوەیە بۆ ئەوێ، بەڵام لە واقیعدا گۆڕانی دیمۆگرافی لە عەفرین هێشتا بەردەوامە.
No Comment! Be the first one.