چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکان، لێپرسراوانی ڕادیۆکە لە ڕێگەی ئیمەیلەوە بەشێک لە ستافی سەرەکی ئاگادارکراونەتەوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ سەر کارەکانیان، ئەوەش لەپێناو دەستپێکردنەوەی بەشی کوردیی ڕادیۆکە.
بەپێی زانیارییەکانیش، دوێنێ دووشەمە، تەواوی ئەو کارمەندانەی دەنگی ئەمەریکا کە لە واشنتۆن دادەنیشن، گەڕاونەتەوە سەر کار و دەستبەکاربوون، بەڵام هێشتا بەشێک لە ستافەکە ئاگادارییان بۆ گەڕانەوە سەر کار پێنەگەیشتووە.
جارێکیتر بەشی کوردیی دەنگی ئەمەریکا دەکرێتەوە
دوای ئەوەی ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا بۆ ماوەی نۆ مانگ و نیو بەشی کوردیی دەنگی ئەمەریکا داخرا، جارێکیتر ئەو بەرنامەیە دەستپێدەکاتەوە.
No Comment! Be the first one.