چاویارنیوز _ گۆڤاری فۆرێن پۆلیسی بڵاویکردەوە، ئەنقەرە وایدەزانی کە ڕووخانی ئەسەد دەرفەتێکە بۆ ئەو، بەڵام گۆڕا بۆ قەیرانێکی نوێ.
گۆڤارەکە دەڵێت: ئیسرائیل کاری پەلەی کرد بۆ فراوانبوونی هەژموونی سەربازیی لە باشووری سوریا و ئەوە بوو بە گەورەترین ئاڵنگاری بۆ تورکیا.
ڕایگەیاندووە: قەیرانی سوەیدا توندوتیژیی مەزهەبی تەقاندەوە و حکومەتی کاتی لاواز کرد، هەروەها نیگەرانی کەمینەکانی زیاد کرد.
باس لەوەشدەکات: کورد زیاتر پێداگرییان لەسەر داوای خۆبەڕێوەبەری کرد، کە پلانی ئەنقەرە بۆ لەخۆگرتنیان تێکدەدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گرەوی ئەنقەرە لەسەر واشنتۆن شکستی هێنا، گرەوکردن لەسەر مۆسکۆ پڕە لە مەترسی.
وتیشی: دەستوەردانی سەربازیی تورکیا ڕەنگە ڕێڕەوی گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجەلان تێکبدات و زیان بە وێنەی تورکیا بگەیەنێت.
فۆرێن پۆلیسی:
خەونی تورکیا لەباربراوە
گۆڤارێکی جیهانی بڵاویکردۆتەوە، کورد زیاتر پێداگرییان لەسەر داوای خۆبەڕێوەبەری کرد، کە پلانی ئەنقەرە بۆ لەخۆگرتنیان تێکدەدات.

No Comment! Be the first one.