چاویارنیوز _ لە رێورەسمێكدا بەئامادەبوونی ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا و عەبدولقادر حەسریە سەرۆكی بانكی ناوەندیی، دراوە نوێیەکەی سوریا لەدیمەشق نمایشكرا.
میدیاکانی سوریا بڵاویکردەوە، بەپێی نوسراوێكی سەرۆكایەتیی سوریا، یەكەم رۆژی ساڵی نوێی 2026، وەك وادەی دەستپێكردنی گۆڕینەوەی دراوە كۆنەكە بە دراوی نوێی سوریا دیاریی كرد کە پێكهاتووە لە پێنج لیرەیی و 10 و 25 و 100 و 200 و 500 لیرەیی.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، ئەحمەد شەرع وتی: ئاڵوگۆڕی دراوەكە سەرەتای قۆناغێکی نوێیە کە گەلی سوریا و گەلانی ناوچەکە هیوای بۆ دەخوازن. ڕاشیگەیاند: بابەتی چاپی نوێی دراوەكە و لابردنی سفرەكانی، گفتوگۆی چڕوپڕی لەبارەوە كراوە. لابردنی دوو سفری سەر دراوەكەش بەمانای باشتركردنی بارودۆخی ئابووریی وڵات نایەت، بەڵكو بۆ ئاسانتركردنی مامەڵەی هاوڵاتییانە لەگەڵ دراوەنوێیەكە.
دراوە نوێیەکەی سوریا خراوە بازاڕەوە
دوای پەنجا ساڵ بۆ یەكەمجار، دراوە کۆنەکەی سەردەمی سوریا بەبێ وێنەی بەشار ئەسەد و حافز ئەسەد چاپكرا و دوو سفریشی لێ لابرا.
No Comment! Be the first one.