چاویارنیوز _حکومەتی تاڵیبان یاسایەکی نوێی دەرکرد و لەو یاسایەدا داوا دەکات نووسەران و بەتایبەت شاعیران بە هیچ جۆرێک، خۆیان لە بابەتگەلێکی وەک: خۆشەویستی، هاوڕێیەتیی نێوان نێر و مێ، ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات نزیک نەکەنەوە.
بەپێی ئەو یاسایە، چەمک و ئایدیاکانی “دیموکراسی، ناسیۆنالیزم و فیمینیزم” بە “نائیسلامی” وەسف کراون، هەروەها مەرجی ئەوەش خراوەتەڕوو کە دەبێت سەرجەم شیعرەکان لیژنەیەکی تایبەت پێیدا بچنەوە کە لە نوێنەری وەزارەتەکانی راگەیاندن و رۆشنبیری، وەزارەتی فەرمان بە چاکە و نەهی لە خراپە و ئەندامانی ئەنجومەنی زانایان پێکهاتووە.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە ئەفغانستان لە ئێستادا لەبەردەم گۆڕانکارییەکی ریشەیی دەسەڵاتدایە، ئەم گۆڕانکارییەش کاریگەریی تەواوی لەسەر کەلتوور، کۆمەڵگە، هونەر و ئەدەبی وڵاتەکە جێ هێشتووە.
بەپێی یاسا نوێیەکەی حکومەتی تاڵیبان، نابێت نووسەران رەخنە لە بڕیارەکانی سەرکردایەتیی تاڵیبان بگرن، خۆیان لە گۆرانیگوتن بەدوور بگرن، جگە لەوەش زۆرێک لە سەما فۆلکلۆرییەکانی ئەفغانستان وەک، سەمای ئاتان، چاک-چاک و شەبیلیا بە قبووڵنەکراو و دوور لە دابونەریتی کۆمەڵگە دانراون.
دەسەڵاتی تاڵیبان هۆنراوەی خۆشەویستی قەدەغە کرد
حکومەتی تاڵیبان سانسۆری ئەدەبیی راگەیاند و ئیتر لەمەودوا رێگە بە شاعیرانی ئەفغانستان نادرێت شیعر بۆ چەند بابەتێک بنووسن.
No Comment! Be the first one.