چاویارنیوز – لە وتووێژی لەگەڵ چاویارنیوز، گۆران ئیبراهیم ڕۆژنامەنووس و شارەزای بیری ئیسلامی، وتی: ئەگەر وڵاتانی موسوڵمان بەناڕاستەوخۆش بوایە، بیانتوانیایە کار بۆ درێژکردنەوەی شەڕ بکەن، “سەرەڕای زیانەکانی”، ئەوا ڕاستەوخۆ دەبووە خۆی وێرانبوونی زایۆنیزم لەناوەوە، ئەوەش لەڕێگەی وێرانبوونی ئابوورییەکەیی و پاشان توڕەبوونی ڕای گشتیی و ئۆپۆزسیۆن.
وتیشی: زایۆنیزم کە خۆی پەرەپێدەری ئۆڵۆمپیادی تۆپی پێیە بەمانا ئێستاییەکەی، کەچی لە ئۆڵۆمپیادێکی ساڵانی ڕابردوودا ڕای گشتیی کاتی زۆریاندا بەتەماشاکردن، ڕاستەوخۆ ئابووری ئیسرائیل زیانی بەرچاوی پێکەوت و ئامار هاواری لێ بەرزبووەوە.
ڕایگەیاند، لە ئێستاشدا ئابوورییەکەی بەدەست شەڕەوە پەڕپوتە.
دەڵێت: وڵاتانی موسوڵمانان واتە سەرکردەکان، تەنها زاهیرەیەکی دەنگیین، ئەگینا دەتوانن ئەو چاتۆڵە بە بای ئابووری ببەن بەئاسمانا و کۆتایی خۆی ڕابگەیەنێت.
باس لەوەش دەکات، هەرچەند لەناوخۆی ئیسرائیلەوە هاواری کۆتایی بەرچاوە، بەڵام باوەڕیان پێناکەم و پێموایە بۆ ڕاکێشانی سۆز و چەواشەکاریی و خاوکردنەوەیە.
No Comment! Be the first one.