چاویار نیوز – ئیبراهیم زولفەقاری وتەبێژی بارەگای فەرماندەیی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند ، ترەمپ کە بە درۆزنترین سەرکردەی جیهان ناسراوەو كێشەی ڕاڕایی هەیە، بووەتە ئامرازێک لە دەستی ناتانیاهۆدا بەهۆی فشارەکانی مۆسادو تۆمارەکەی لە کاروباری ئیپستین.
وتیشی، هەڕەشەکانی ترەمپ بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی یان داگیرکردنی دوورگەکانی کەنداو جگە لە خەیاڵ هیچی تر نییە.ئێمە لە مێژە چاوەڕوانی ئەو جۆرە کارە دەكەین و دەیسەلمێنن هەر دەستدرێژییەک یان داگیرکارییەک بە گرتن وپارچەپارچەکردنی ریسواکردن کۆتایی دێت و سەربازانی ئەمریکا دەبنە نێچیرێکی ئاسان بۆ نەهەنگەکانی کەنداوی فارس.
هێمای بەوەشکرد ، هێزە چەکدارەکانی ئێران خولەكەكان دەژمێرن بۆ لەناوبردنی سوپای ئەمریکا، ئەگەر ترەمپە شێت هەڕەشەکانی جێبەجێ بکات.
No Comment! Be the first one.