چاویارنیوز- بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی “مێهر”، سوپای پاسداران نەخشەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دوو ڕێگای نوێ لە باکوور و باشووری دوورگەی لاراک (لە نزیک کەناراوەکانی ئێران) دیاری کراوە. ئەم هەنگاوە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی بۆ ڕێگری لە پێکدادانی کەشتییەکان بە مینە چێنراوەکان ناسێنراوە و داوا کراوە کەشتییەکان تا کاتی ئاگادارکردنەوەی نوێ، تەنها بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی دەریایی ئێران ئەو ڕێڕەوانە بەکاربهێنن.
سوپای پاسداران ڕێڕەوی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز دەگۆڕێت
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم ئەو کەشتییانە کرد کە بە گەروویستراتیژیی هورمزدا تێدەپەڕن و ڕایگەیاند، بەهۆی هەبوونی مین لە ڕێڕەوی ئاساییدا، دەبێت ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.
No Comment! Be the first one.