چاویار نیوز – سوپای پاسداران لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ سێ کەشتی هەوڵیانداوە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن، دوای ئەوەی گوێبستی لێدوانەکانی سەرۆک ترامپ بوون سەبارەت بەوەى گەرووی هورمز کراوەتەوە، بەڵام هێزەکانمان هۆشدارییان بۆ کەشتییەکان دەرکردووە و ناچاریانکردوون بگەڕێنەوە دواوە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە، گەرووی هورمز داخراوە و هەر تێپەڕینێکیش بەناویدا بە وەڵامێکی تووند بەرەوڕووی دەبێتەوە”، هەروەها ” تێپەڕینی هەر کەشتییەک لە بەندەرەکانی هاوپەیمان و لایەنگرانی دوژمنانی زایۆنی-ئەمریکا بۆ هەر شوێنێک و لە ڕێگەی هەر ڕێڕەوێکی ئاوییەوە قەدەغەیە.
No Comment! Be the first one.