چاویارنیوز _ میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆک وەزیرانی قەتەر کە هاوکات وەزیری دەرەوەی قەتەریشە بە سەردانێک بگاتە تاران، ئەوەش لەچوارچێوەی هەوڵێکی راوێژکاریی بەردەوامە لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
بەپێی زانیارییەکانیش، ئامانجی سەردانەکە فراوانکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پتەوکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەیە.
لەوبارەیەوە، عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ستایشی هەوڵەکانی قەتەری کرد لە چەند مانگی ڕابردوودا بۆ یارمەتیدان لە پێشگرتن لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە لە دوای هێرشی سەربازی بۆ سەر تاران.
سەرۆک وەزیرانی قەتەر، لە میانی دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، درێژەی هەوڵەکانی نێوەندگیری و دەستپێشخەرییەکانی قەتەر تاوتوێ دەکات.
سەرۆک وەزیرانی قەتەر دەگاتە تاران
وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیەنراوێکی لەبارەی بڵاوکردەوە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆک وەزیرانی قەتەر بۆ تاران بڵاوکردەوە.
No Comment! Be the first one.